بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان و YNDK و پارتى رەنجدەرانى کوردستان کۆدەبنەوە

تشرين1/أكتوير 10, 2025

میدیا - هەولێر:

  ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە ؛ رێکەوتی ٩ی ١٠ى ٢٠٢٥، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى بەڕێزان (غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و باپیر کامەلا سکرتێرى گشتى پارتى رەنجدەرانى کوردستان و عەبدوڵڵاى حاجى مەحموود رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان)، هەر سێ لایەنى سیاسى لەسەر ئاستى باڵا کۆبوونەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان کرد، بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گۆڕانکارى و پێشهاتانەى روویانداوەو روودەدەن، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنى دەسکەوتەکانى گەلی كوردستان، شایانى باسە پرسى هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

  لە دوا تەوەرى کۆبوونەوەکەشدا هەر سێ لایەن جەختیانکردەوە سەر پتەوکردن و پێشخستنى پەیوەندى برایانەى نێوانیان، لەپێناوە زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان