پێشنیوەڕۆى ڕۆژی ٦ / ١٠ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کەسایەتیی وڵاتپارێزی کوردستان بەڕێز فاروق جەمیل كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژی دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخمووری ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێرو ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، پێشوازیانکرد لە کەسایەتیی وڵاتپارێزی کوردستان بەڕێز فاروق جەمیل وەزیری پێشوتری داد و ژمارەک لە کەسایەتی و خزمانی دزەیی) و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەی کوردستان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.