مه‌كته‌بى سياسى YNDK به‌شدارى ساڵیادى دامەزراندنى هاوپه‌يمانى نيشتمانى دەكات

تشرين1/أكتوير 03, 2025

میدیا - هەولێر:

 

مه‌كته‌بى سياسى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى هاوپه‌يمانى نيشتمانى-یان كرد و، بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنى هاوپه‌يمانى نيشتمانى پیرۆزباييان لێكردن و هیوای گەشەسەندن و سەركەوتنيان بۆ خواستن.

 پێش نیوەڕۆى رۆژى پێنجشەممە رێكه‌وتى 2-10-2025، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان( شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئەندامى کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێر و جه‌لال سمایل کارگێری مەکتەبی ناوەندی پەیوەندیيەکانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى هاوپه‌يمانى نيشتمانى-یان لە شاری هه‌ولێر كرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و كادر و ئه‌ندامانيان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا مه‌كته‌بى سياسى YNDK بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هاوپه‌يمانى نيشتمانى، پیرۆزبایيان ئاڕاسته‌كردن و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنيان بۆ خواستن، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی له ‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گەلی كوردستان.