*سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى خوالێخۆشبوو (سەعد خالید) دەبێت*

أيلول/سبتمبر 11, 2025

 ميديا - هەولێر:

 پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٠ / ٩ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان خوالێخۆشبوو (سەعد خالید) بوو، پرسە و سەرەخۆشى خۆیانى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

 پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، ئامادەى پرسەى تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان خوالێخۆشبوو (سەعد خالید حەمەدەمین جێگرى سکرتێرى حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان) بوون، کەوا لە مزگەوتى جەلیل خەیات لەشارى هەولێر بەڕێوەدەچوو، ئەمەو شاندى YNDK بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کورستان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى حزب و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK-ى بە بەڕێزان بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کورستان و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى حزب و بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.

 شایانى باسە بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کورستان بەناوى خۆیان و حزب و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو سوپاسى ئامادەبوون و بەسەرکردنەوەى سکرتێرى گشتى و شاندى YNDK یان کرد.