ميديا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٠ / ٩ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى کەسایەتیى چاکەخوازى دەڤەرى قەراج خوالێخۆشبوو (موکرى عەزیز یەحیا قەراجى) بوو، پرسە و سەرەخۆشى خۆیانى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، ئامادەى پرسەى کەسایەتیى چاکەخوازى دەڤەرى قەراج خوالێخۆشبوو (موکرى عەزیز یەحیا قەراجى) بوون، کەوا لە مزگەوتى سەواف لەشارى هەولێر بەڕێوەدەچوو، ئەمەو شاندى YNDK بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان مام عەزیز یەحیا قەراجى باوکى خوالێخۆشبوو کوڕو برایان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK-ى بە بەڕێزان و بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.
شایانى باسە بەڕێز مام عەزیز یەحیا قەراجى باوکى خوالێخۆشبوو بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیان سوپاسى ئامادەبوون و بەسەرکردنەوەى سکرتێرى گشتى و شاندى YNDK یان کرد.