میدیا – هەولێر:
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌شداری رێوڕه‌سمى (45) ساڵه‌ی دامه‌زراندنى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران ده‌كات.
ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ينى رێكه‌وتى 29-8-2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسیYNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK و فاخیر نانه‌كه‌لی ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK)، به‌شداری رێوڕه‌سمى (45)همين ساڵرۆژى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران له باره‌گاى ناوه‌ندى سازمان له شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن، بە ئامادەبوونی به‌ڕێز بابەشێخ حوسەینى سکرتێرى گشتى سازمان و نوێنه‌رانى حزبى و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تی و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانی سازمان بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژماره‌یه‌ك وتار و كۆمه‌ڵێك چاڵاكی به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شكران.
شاندی YNDK پیرۆزبایی (45) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سازمانى خه‌باتيان له بابەشێخ حوسەینى سکرتێرى گشتى ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سازمانى خه‌بات كرد و به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزباييان ئاڕاسته‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا سكرتێرى گشتى و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانى سازمانى خه‌بات سوپاسی په‌يامى پیرۆزبایی و به‌شداری شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی ( YNDK )یان له‌م مه‌ڕاسیمه‌یان كرد.