ئێوارەى ڕۆژى 28 / 8 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز حاجى فاروق يوسف ئاغا شێخ بزێنى سەرۆکى عەشیرەتى شێخ بزێنى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.
ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى کەسایەتى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز حاجى فاروق يوسف ئاغا شێخ بزێنى سەرۆکى عەشیرەتى شێخ بزێنى-ی کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕیزیان و بنەماڵەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز حاجى فاروق شێخ بزێنى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.