هه‌رێمی سۆرانیYNDK سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات

میدیا – سۆران:

  شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌بۆنه‌ى (49)ه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنيان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات، وێڕاى پيرۆزبايى ساڵيادى دامه‌زراندنيان، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌ڤه‌ری سۆران و رەوشی سیاسی ده‌كه‌ن .

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ينى رێكه‌وتی 8-8-2025 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له ( مامۆستا پاڵه‌ گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK و مامۆستا مه‌عروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و هه‌ڤاڵ ئيبراهيم قادر و هه‌ڤاڵ رێبوار مه‌عروف ئه‌ندامانی مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمی سۆران)، له‌ ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان -یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( عه‌بدوڵڵا وه‌رتى به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و زرار روستايى كارگێڕی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند) پێشوازییكران.

 سه‌ره‌تا شاندی هه‌رێمی سۆرانیYNDK پيرۆزبايى سأڵيادى دامه‌زراندنى پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستانى لێكردن، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رێز( عه‌بدوڵڵا وه‌رتى به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ) سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و سه‌ردانى شاندى ( YNDK)ى كرد، له‌دانيشتنه‌كه‌‌ باس له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌ كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان كراو جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه سياسييه‌‌كان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.