مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان پیرۆز دەكات

میدیا - هەولێر :

 

شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK، سەردانی پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان له ‌شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و، (49)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزده‌كه‌ن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ينى رێكه‌وتى 8 / 8 / 2025، شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مەکتەبى سیاسى و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییه‌كان)، سەردانی بارەگای پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (كاك عادل و كاك سادق ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كاك غازى و كاك هاشم ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى باره‌گاى هه‌ولێر) پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەبۆنەی (49)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان، پیرۆزبایی(YNDK)يان ئاڕاسته‌كردن و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنيان بۆ خواستن، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK یان كرد بۆ ‌سه‌ردانی و په‌یامی پیرۆزباییان.