ئێوارەى ڕۆژى 22 / 06 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور بەڕێز مامۆستا سیامەند عەبدوڵڵا مەخموورى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (زنار سارمەمى کادرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ناسراو و وڵاتپارێزى دەڤەرى مەخموور بەڕێز (مامۆستا سیامەند عەبدوڵڵا مەخموورى)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو جەڵتە لێیداوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (مامۆستا سیامەند عەبدوڵڵا مەخموورى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.