میدیا- هۆڵه‌ندا:
به‌بۆنه‌ی (68) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان - سوریا PDK-S، رێكخستنيان له هۆڵه‌ندا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 15-6-2025 سه‌مينار و رێوڕه‌سمێكى به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانی و هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا ساز كرد.
هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا، به‌شداری رێوڕسمه‌كه‌ى كرد و وتاری YNDKی خوێنده‌وه، له وتاره‌كه‌ى وێڕاى پيرۆزبايى له ( پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا PDK-S )، تيشكى خسته سه‌ر ره‌وشى ئه‌مڕۆى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی، كه به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئێستا کەوا شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان ئێران و ئيسرائيل دروستبووه و خه‌ريكه ته‌شه‌نه ده‌كات و هاوكێشه و نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه ده‌گۆڕێ، بۆيه پێویسته بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه سه‌خته پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییە‌كانى هه‌موو به‌شه‌كانى کوردستان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستكه‌وته‌كانى گەلەکەمان لە باشوور و رۆژئاوا بپارێزین و به‌هيواى ئه‌وه‌ين رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش سه‌لامه‌ت بن و حزب و لايه‌نه سياسييه‌كانى رۆژهه‌لاتى كوردستان بۆ ئه‌م بارودۆخه ئاماده‌بن، تا دۆخه‌كه به‌قازانج بۆ گه‌له‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه و رۆژهه‌ڵاتى وڵاتيش ئازاد بێت، ئه‌مه‌ش به يه‌كريزى و يه‌كگوتارى لايه‌نه سياسييه‌كان و به‌شدارى جه‌ماوه‌رى گه‌لێرى كوردستان دێته دى.
هه‌روه‌ها له رێوڕه‌سمه‌كه ژماره‌یه‌ك وتار و چاڵاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رنج و پێشنيازێك پێشكه‌شكران و چه‌ند کاتژمێرێكی خایاند و سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی هات.