ميديا- سۆران :
هەرێمی سۆرانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، له ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران به‌شداری مه‌راسیمی (50) ساڵه و يۆبيلى زێرينى دامه‌زراندنى یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ 1-6-2025، شاندێكی هەرێمی سۆرانی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (پاڵە گەردی سەرپەرشتیاری هەرێمی سۆران و مەعروف سمیلانی بەرپرسی هەرێم و عوسمان باڵابەرز و مەهدی محەممەد کارگێڕانی هەرێمی سۆران) سه‌ردانى باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى 6ی ڕێکخستنی سۆرانی- يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان کرد و لە لایەن کاک (خدر مستەفا ) لێپرسراوی مەڵبەند و کارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەند بە گەرمی پێشوازیان لێ‌کرا، شاندی YNDK پیرۆزبایی (50) ساڵه‌ی دامه‌زراندن و يۆبيلى زێرينيان له به‌رپرس و کارگێڕ و ئه‌ندامانى يه‌كێتيى كرد، له‌به‌رامبه‌ردا لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و به‌شداريان له‌ساڵياديان كرد.