مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، له شاری هه‌ولێر به‌شداری مه‌راسیمی (50) ساڵه و يۆبيلى زێرينى دامه‌زراندنى یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ 1-6-2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسیYNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سیاسی و به‌رپرسى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى په‌يوه‌ندييه‌كان و فاخير نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان) سه‌ردانى باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى سێى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان له شارى هه‌ولێر.
شاندی YNDK پیرۆزبایی (50) ساڵه‌ی دامه‌زراندن و يۆبيلى زێرينيان له به‌رێزان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامانى يه‌كێتيى كرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردايه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان سوپاسی پیرۆزبایی و به‌شداری شاندی ( YNDK )یان له‌م مه‌راسیمه‌يان كرد.