?پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
?بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
?جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا.
?هەروەها پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت.
?ڕاشیدەگەیێنین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین.
مسعود بارزانی
12ی ئایاری 2025