ميديا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٧ / ٥ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى خوالێخۆشبوو (بەهمەن حوسێن) بوو، پرسە و سەرەخۆشى خۆیانى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێر و ئەرسەلان کاروانى ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، ئامادەى پرسەى تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان خوالێخۆشبوو (بەهمەن حوسێن بەرپرسى ئەنجوومەنى گشتیى حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان) بوون، کەوا لە مزگەوتى جەلیل خەیات لەشارى هەولێر بەڕێوەدەچوو، ئەمەو شاندى YNDK بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کورستان و ئەندامانى مەکتەبى سیاس و سەرکردایەتیى حزب و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK-ى بە بەڕێزان بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کورستان و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى حزب و بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.
شایانى باسە بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کورستان بەناوى خۆیان و حزب و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو سوپاسى ئامادەبوون و بەسەرکردنەوەى سکرتێرى گشتى و شاندى YNDK یان کرد.