مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی چاكسازی توركمان له شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (20) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی ناوبراو، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكەوتی 24/4/2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سياسى و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پەیوەندییەكان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسيی پارتی چاكسازی توركمانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكی پارت و مونا قه‌هوه‌جی جێگری سه‌رۆكی پارت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانى پارتی چاكسازی توركمان) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی (20)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی توركمانی له سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی پارته‌كه كرد، به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی هه‌ڵوێست و پیرۆزبایی شاندی ( YNDK)یان كرد.
هه‌روه‌ها له دیدارەكه باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناو پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.