ميديا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣٠ / ٤ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین، سەردانى ماڵى بەڕێزان (مامەند سیرمە و حاجى کەریم سەلماس)ى کرد و، هیواى سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانى ماڵى هەردوو کەسایەتى ناسراو و چاکەخوازى مەخموور بەڕێزان (مامەند سیرمە و حاجى کەریم سەلماس)ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستیان باش نیە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ هەردوو بەڕێزان خواست، لەبەرامبەردا هەردوو بەڕێزان وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK یان كرد.