غەفوور مەخموورى سەرەخۆشی لە بەڕێز باپیر کامەلا دەکات

میدیا - هەولێر :

 

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتى 12 / 3 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز (باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان)، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى چاکەخواز خاتوو (فاتم سۆفی حاجی ڕەسووڵ)ى مامۆژنى بەڕێزیان.

سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (باپیر کامەلا) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.