سكرتێری گشتیی YNDK هیواى تەندروستییەکى باش بۆ بەڕێز عەبدولوەهاب تاڵەباتى دەخوازێت

 میدیا - هەولێر :

 

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 13 / 03 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ نووسەرو رۆژنامەنووسى ناسراوى کوردستان بەڕێز (عەبدولوەهاب تاڵەباتى)، لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو لە نەخۆشخانەیەکى سیدنى لە ئوسترالیا نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدراوە.

 سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەناوى خۆى و هەڤاڵانى YNDK هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (عەبدولوەهاب تاڵەباتى) خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.