شكۆدار بێت یادی(34)ساڵه‌ی راپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر

- خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆزی شاری هەولێری پایته‌خت...

- هێز و لایه‌نه‌ سیاسیی و رێكخراوه‌كانی كوردستان....

 

 (34) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر به‌ سەرجەم پێكهاته‌كانيه‌وه‌، بەرامبەر بە رژێمی بەعسی دیكتاتۆر یەك دەنگ و یەك دەست راپەڕین، سەرباری دڕندەیی و وەحشیگەری رژێمی بەعس، بەڵام یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و گیان فیدایی پێشمەرگەی كوردستان و ئیڕادەی لەبن نەهاتووی جەماوەری شاری هەولێر، توانرا لە ماوەیەكی كورتدا دەزگا داپلۆسێنەرەكانی به‌عس لەناوببردرێن و تەواوی هه‌ولێری پایته‌خت ئازاد بكرێت.

رۆژی سەركەوتنی مەزنی خەڵكی راپەڕیوی شاری هەولێر هاوكاته‌، لەگەڵ یادی رێككەوتننامەی (11)ی ئاداری ساڵی (1970) كە حكومەتی ئەوسای عێراق دانینا بەمافه‌ رەواكانی خەڵكی كوردستان، به‌ڵام له‌دوایی په‌شیمان بوویه‌وه‌ و هیچ به‌ندێكی نێو رێككه‌وتننامه‌كه‌ى‌ جێبه‌جێنه‌كرد.

 ئێمە له‌كاتێكدا یادی راپەڕین و رزگاری شاری هه‌ولێر دەكەینەوە، كوردستان و عێراق و ناچه‌وكه‌ و جیهان به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت گۆڕانكارييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌ رووخانى رژێمى به‌عس له‌ سوريا و هه‌وڵه‌كانى ئاشتى نێوان كورد و توركيا، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌ناردنی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، باری ئابووری خه‌ڵكی كوردستانى قورس كردووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌یه‌كریزی و یه‌كگوتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ساسییه‌كانی كوردستان ده‌بێت.  

له‌م یاده‌ مه‌زنه‌دا داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین،  هه‌وڵی زیاتر بۆ باشتركردنی ژیان و بژێوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەكان و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و مووچه‌خۆرانی شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان به‌گشتی بده‌ن، بۆ زیاتر خزمەتكردن خەڵك و چەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و دروست كردنی متمانە لەنێوان حكومەت و خەڵكی كوردستان.

- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین و رزگاری شاری هەولێری پايته‌خت.

- بێته‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.

 

 

هه‌رێمی هه‌ولێری

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

11ی ئاداری 2025ى زایینی