-كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان....
-جەماوەری راپەڕیوی دەڤەری سۆران....
-حزب و لایەنە سیاسيیەكانی كوردستان....
(34) ساڵ بەری ئەمڕۆ، لە رۆژێكی دیرۆكی، جەماوەری وڵاتپارێزی شاری سۆران و دیانا و رواندز و دەوروبەری بووە هاودەنگی شار و دێیە راپەڕیوەكانی دیكەی باشووری كوردستان بە خوێنی سێ رۆڵەی قارەمان و فیداكار دەڤەرەكەمان لە سەربازگەكانی بەعس پاككرانەوە كە ئەوانیش شەهیدان (باقی بارزانی ,تاهیر عەبدوڵا و شاكر ئەحمەدخان) بوون.
راپەڕینی ساڵی 1991 شێوازێكی كاریگەر و گونجاو هاوچەرخی خەباتی نەتەوەكەمان بوو دژ بە داگیركاری و لە پێناو دامەزراندنی دەسەڵاتێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە باشووری كوردستاندا، راپەڕین سەلماندییەوە كە ئیڕادەی دلێری نەتەوەكەمان بەهێزتر و مەزنترە لە پلانی داگیركاران و نیشانیدا كە یەكبوونی نەتەوەكەمان كلیلی هەموو سەركەوتنێكە، هەمدیس راپەڕینی بەهاری 1991 لە واری نێودەوڵەتیش رەهەند و دووراییەكی نێودەوڵەتی زۆر مەزنی بە كێشەكەمانی بەخشی و خستیەوە نێو لێدوان و گفتوگۆ گەرمەكانی ناوەندە سیاسی و راگەیاندنەكانی جیهان و وەك گەورەترین كێشەی نەتەوەی لە جیهان خۆی نواند.
ئێمە لە هەرێمی سۆرانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK لە كاتێكدا (34)ەمین ساڵیادی راپەڕینی دەڤەرەكەمان تەواوی شار و دێیەكانی باشووری كوردستان پیرۆزدەكەین، لەهەمان كاتدا هیوادارین یەكبوونی رێزەكانی گەلەكەمان بگەڕێتەوە سەردۆخی رۆژانی راپەڕین و حكومەتێكی تەكنۆكرات و فرە لایەن پێكبهێنرێت بۆ زیاتر حزمەتكردنی هاوڵاتیان، ئەمساڵ كە یادی راپەڕین دەكەینەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم كۆمەڵێك گۆڕانكاری و پێشهات دایە گۆڕینی رژێمی بەعس لە سوریا و هەوڵەكانی ئاشتی نێوان كورد و تورك، ئێمە بە ئومێدەوە دەڕوانینە ئەو گۆڕانكاریيانە و بە هیوای ئەوەی كە لە هەردوو پارچەی كوردستان برایەكانمان بە مافی نەتەوەیی و سیاسی خۆیان بگەن و پشتیوانی هەر كوردێكین لە هەر پارچەیەكی وڵات بێت.
ههرێمى سۆرانى
يهكێتى نهتهوهيي ديموكراتى كوردستان YNDK
10-3-2025