*غەفوور مەخموورى سەرەخۆشی لە بەڕێز (دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا) دەکات*

شباط/فبراير 28, 2025
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتى 27 / 2 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز (دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا بەرپرسى مەکتەبى کۆمەڵایەتیى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان)، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی پێشمەرگەو تێکۆشەرى ناسراو کاک (بەختیار عەبدولڕەحمان نۆڕک)ى براى بەڕێزیان.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.