میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 10 / 12 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سەرۆکى بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان-ى كرد و، لەدیدارێکى برایانەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی بارەگاى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان-یان كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (عەبدوڵڵاى حاجى مەحموود سەرۆکى بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان) پێشوازیكران, لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە كرد، جەختیانكردەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روویانداوەو روودەدەن، بۆ ئەمەش یەك گوتاری لایەنە سیاسییەکانى كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.