*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کوردستان دەکات*

كانون1/ديسمبر 10, 2024
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 10 / 12 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کوردستان-ى کرد، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز (نەجات عومەر ئاغا سورچى سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کوردستان)-یان کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (نەجات عومەر ئاغا سورچى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.