میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 09 / 12 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان كرد و، لەدیدارێکى برایانەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی بارەگاى مەکتەبى سیاسیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان-یان كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان) پێشوازیكران, لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە كرد، جەختیانكردەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە، بۆ ئەمەش یەك گوتاری لایەنە سیاسییەکانى كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.