مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ده‌نگده‌رانی شاری هه‌ولێر و كوردستان ده‌كات

تشرين1/أكتوير 15, 2024

 - جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری شاری هه‌ولێر و كوردستان....
 - كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، پێشمه‌رگه‌ سه‌ربه‌رزه‌كان، ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران، لاوان، ئافره‌تان، خوێنده‌ڤانان و رۆژنامه‌نووس و نوسه‌ران و وه‌رزشكار و هونه‌رمه‌ندان، عه‌شیره‌ت و هۆز و خێڵ و كه‌سایه‌تییه‌‌ دڵسۆزه‌كان..
 سوپاس بۆ ماندووبوون و هیمه‌تتان له‌قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تا رۆژی كۆتایی له‌گه‌ڵماندا بوون و پاڵپشتیتان بۆ لیستی سه‌رده‌م 164 و كاندیده‌كانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ( هەڤاڵ شاکر هاشم ساڵح کاندیدى ژمارە (٢) و هەڤاڵ محەممەد زاهیر حاجى کاوێس هەرکى کاندیدى ژمارە (١٣) و هەڤاڵ سەردار خدر ئۆمەر سارمەمى کاندیدى ژمارە (21) جێگه‌ی رێزو پێزانیمانه‌.
 جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان ....

 له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، به‌هۆی سیاسه‌تی نه‌خوازراو و دژایه‌تیكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن ناحه‌زان و دوژمنان، ‌ئاڵۆزی زۆر هه‌یه‌، ساڵانی رابوردوو ناهاوسه‌نگی كه‌وته‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له ‌به‌غداد و بوونی كێشه‌ و قه‌یران له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌ تائێستا چاره‌سه‌رنه‌كراون، نه‌یارانمان هه‌وڵی لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستانیاندا و ویستییان ئه‌زموونه‌كه‌مان برۆخێنن، به‌ڵام میلله‌ته‌كه‌مان خۆڕاگرانه‌ به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و زه‌حمه‌تی و ناخۆشییانه‌ بۆوه‌، پێویستە ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان شانازی به‌جه‌ماوه‌رێكی وا خۆڕاگر  بكات، ئه‌مڕۆش له‌هه‌موو كات زیاتر كوردستان پێویستی به‌ده‌نگی ئێوه‌ هه‌یه‌ و به‌گوڕوتین و  وره‌ی به‌رزه‌وه‌، ده‌نگی ویژدانتان بده‌نه‌ كه‌سانی دڵسۆز و پاك و خزمه‌تكار، له‌رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ 18/10/2024 و ده‌نگدانی گشتی له‌  20/10/2024 بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆتان هه‌ڵبژێرن.
 ده‌نگده‌رانی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌رانی شاری هه‌ولێر...
 پۆڵ پۆڵ به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن ... با ده‌نگتان نه‌فه‌وتێ هه‌لێكی باشه‌ بۆ ده‌نگدانت به‌لیستی سه‌رده‌م (164) و كاندیده‌كانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ( هەڤاڵ شاکر هاشم ساڵح کاندیدى ژمارە (٢) و هەڤاڵ محەممەد زاهیر حاجى کاوێس هەرکى کاندیدى ژمارە (١٣) و هەڤاڵ سەردار خدر ئۆمەر سارمەمى کاندیدى ژمارە (21)، بۆ دادپەروەرى و پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان، په‌رۆشیی و خه‌م و خه‌بات و چوونت بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان هانده‌رمان ده‌بێ بۆئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داكۆكیكار و به‌دیهێنه‌ری ماف و خزمه‌تكاری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بین بۆ دادپه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیان و خۆشگوزه‌رانی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانتان.

 - سه‌ركه‌وێ لیستی سه‌رده‌م 164
-  سه‌ركه‌وێ كاندیده‌كانی لیستی سه‌رده‌م ژماره‌كانی (2) و (13) و 21) له‌بازنه‌ی هه‌ولێر.

- ئێمه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێرین .... لیستی سه‌رده‌م هه‌ڵده‌بژێرین.

 

 

مه‌كته‌بی سیاسیی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
15ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٤

هه‌ولێر- باشووری كوردستان