كوردستانیانی خۆشەویست ...
سڵاوو رێز و خۆشەویستیمان بۆ ئێوەی ئازیز هەیە ...
ئێمە وەكو یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى (سەردەم) بە لیستی ژمارە ١٦٤ و لەژێر دروشمی (دادپەروەرى و پێکەوەژیان) بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین, لیستی ١٦٤ لە كۆمەڵێ كەسایەتیی وڵاتپارێزو ناسراوو خاوەن تایبەتمەندی جیاجیا پێكهاتووە, ئامانجی ئێمە لە بەشداریكردنمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, خزمەتكردنی زیاتری گەلی كوردستان و گەیاندنی دەنگی شەقام و گواستنەوەی كێشەو گرفتەكانی خەڵكی كوردستانە بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان بۆئەوەی لەوێوە چارەسەری گرفتەكانتان بكەین و ببینە دەنگی راستەقینەی ئێوەی ئازیزو خۆشەویست, بۆ پاراستن و پێشخستنى ئەزموونى باشوورى کوردستان، دەمانەوێ بەبیر هەموو لایەكی بێنینەوە ئێمە كەوا لە خووڵی دووەمی پەرلەمانی كوردستان نوێنەرمان هەبووە, بەردەوام لە سەنگەری جەماوەردا بووینەو خزمەتی هەموو لایەكمان كردووە, دڵنیاتان دەكەینەوە كەوا ئێستایش كار بۆ ئەوە دەكەین كەوا نوێنەری راستەقینەی ئێوە بین و لە خزمەتتاندا بین.
هاوڵاتیانی بەڕێز: تا ئێستاش دەزگاو دامەزراوەكانی كوردستان بە تەواوى سیستماتیك نین و لەسەر بنەمای میزاجی شەخسی بەڕێوەدەچن, ئەمەش وایكردووە كەوا گەندەڵی لە كوردستان تەشەنە بگات و حزب بەسەر هەموو شتێكدا زاڵ بێت, زۆربەی گرفتەكانیش لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە, بۆیە پێویستە هاوڵاتیانی كوردستان هەوڵبدەن كەسانی بوێرو خاوەن توانا و بەئەزموون بۆ پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرن, بۆئەوەی لەداهاتوودا بتوانن كاربكەن بۆ سیستماتیككردنی دەزگاو دامەزراوەكانی كوردستان و, هەوڵبدەن دەسەڵاتەكانی حزب و حكومەت لەیەكدی جیابكەنەوە, بۆئەوەی كارێكی وابكەن كەوا حكومەتی كوردستان ببێتە حكومەتی هەموو خەڵكی كوردستان و دەسەڵاتى بەسەر هەموو دەڤەرەکانى کوردستاندا هەبێت و، بەچاوێكی یەكسان سەیری هەموو لایەك بكات.
كوردستانیانی ئازیز ....
ئێمە وەكو لیستی ١٦٤ خۆمان ئامادەكردووەو بەبەرنامەیەكی چڕو پڕ بەشداری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین كە بڕیارە ٢٠/١٠/٢٠٢٤ ئەنجامبدرێت، بەشداری ئێمە لەم هەڵبژاردنەدا بۆ ئەوەیە وەك لایەنێكی كاریگەر لەدەسەڵاتی سیاسی رۆلی خۆمان ببینین و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان بكەین و، ئەو بەرنامەیەی كە هەمانە لە خزمەتی ئێوەی ئازیزدا جێبەجێی بكەین, بۆ ئەم مەبەستەش لەرووی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و پەروەردەو رۆشنبیری و خزمەتگوزارى و بوارەكانی دیكە بەرنامەی هەمە لایەنمان هەیە، ئەگەر متمانەی ئێوەی ئازیزمان بەدەستهێنا ئەوا لەپەرلەمان و حكومەتی داهاتوودا كار بۆ جێبەجێكردنیان دەكەین, لێرەوە داوا لە ئێوەی ئازیزو خۆشەویست دەكەین كەوا دهنگبدەن به لیستی سهردهم ژمارە (١٦٤) و كاندیدهكانی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەڕێزان (شاکر هاشم ساڵح کاندیدى ژمارە ٢ و محەممەد زاهیر حاجى کاوێس هەرکى کاندیدى ژمارە ١٣ و سەردار خدر ئۆمەر سارمەمى کاندیدى ژمارە ٢١ ).
جەماوەرى خۆشەویستى کوردستان ؛ بۆ چەسپاندنى بنەماکانى دادپەروەرى و پێكهوهژیان له كوردستان لیستی ١٦٤ بە لیستی خۆتان بزانن و دەنگی پێبدەن و كار بۆ سەرخستنی بكەن.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا بۆ هەموو لایەك.
غەفوور مەخمووری
سکرتێرى گشتیى
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
15 / 10 / 2024