میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، رێکەوتى ١١ / ١١ / ٢٠٢٤ ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، سەردانى کەسایەتى و تێکۆشەرى ناسراو بەڕێز (ئەحمەد شێروانى) کرد و، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى شارى مەخموورو عەشیرەتى شێروانى خوالێخۆشبوو (رۆستەم حەمەد رەحمان)ى براى بەڕێزیان.
سكرتێری گشتیی YNDK لە سەردانەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (ئەحمەد شێروانى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.