میدیا- هه‌ولیر:
لە هۆڵی رۆشنبیری له شاری هەولێر، بەسەرپەرشتی دەزگای سەتەلایتی کوردستان و سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین و بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا به‌رهه‌می " خەوە خەیاڵە "ی هونەرمەند " سرود حاتەم " بڵاوكرایه‌وه و ڕێز لەهەردوو هونەرمەندی میوزیسیان و ناسراوی شاری مه‌خموور و كوردستان " مامۆستا جەمیل سنجاوی و مامۆستا جەمال جەمیل " گیرا.
رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 4-9-2024 شاندێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (زیلان سارمه‌می ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و به‌ختیار پاڵانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌رێمی هه‌ولێری YNDK و زنار و یاد كادرانی YNDK)، بەئامادەبوونی بەڕێزان (ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و هونەرمەندان و نووسەر و ڕۆژنامەڤان و شاعیر و کەسایەتی و بەرپرسانی حزبی و حكومی به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می (خەوە خەیاڵە)ی هونەرمەند سرود حاتەم و ڕێزلێنان لەهەردوو هونەرمەندی میوزیسیان و ناسراوی شاری مه‌خموور و كوردستان (مامۆستا جەمیل سنجاوی و مامۆستا جەمال جەمیل) كرد و به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌پكه گوڵ و پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن و هیوای به‌رده‌وامی و به‌رهه‌می نوێ و سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ خواستن.