پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی (٢٢- ١٠ - ٢٠٢٤ ) هاوپەیمانیی سەردەم کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵسەنگاند و سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هاوپەیمانیی سەردەم ئەو دەنگانەی بەدەستی هێناون بەدەنگی ڕاستەقینەی خۆی نازانێت، لێرەوە وێڕای دەستخۆشیمان لە ئەندام وکادیر و دەنگدەرانمان بۆ هەوڵ وماندوبونیان لەپێناو سەرخستنی هاوپەیمانیی سەردەم سوپاسیان دەکەین و دەستی ماندوبوونیان دەگوشین .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانیی سەردەم بڕیاریدا لەداهاتوودا درێژە بە کارو خەباتی خۆی بدات و سەرلەنوێ شێوازی کارکردنی خۆی دابڕێژێتەوە و بە بەرنامەیەکی نوێ بەردەوام بێ.
هاوپەیمانيی سەردەم
٢٢-١٠-٢٠٢٤
هەولێر - کوردستان