میدیا – ئه‌مسته‌ردام
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له شاری ئه‌مسته‌ردام له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 25-8-2024 هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری ئه‌مسته‌ردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزبەکانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان و مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه كرا، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌و ره‌وشه‌ی كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ماهه‌نگی و یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه كاروچاڵاكی ماوه‌ی رابردووی هه‌ڤكاری هه‌ڵسه‌نگێندرا و له‌ژێر رۆشنایی كاره‌كان به‌رنامه بۆ كاروچاڵاكی داهاتوو داڕێژرا و كۆبوونه‌وه‌كه 3 كاتژمێری خایاند.
شایانی باسه هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و هه‌ستیار و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زۆر راشكاوانه ده‌خه‌نه‌ڕوو.