میدیا – هەولێر:
مەكتەبی سیاسیی YNDK به بۆنه‌ی (29)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیان پیرۆزبایی له‌مەكتەبی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات، له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه وێرای پیرۆزبایی و سه‌ركه‌وتنیان له‌كاره‌كان، تیایدا هاتووه یەكڕیزی و یەكدەنگی یەكگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكان و سەر لە نوێ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان له پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی شه‌شه‌می په‌ر‌له‌مان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان تاكه رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنمانه.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(29)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) هەمیشە چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و دیموكراتیخوازان و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی شه‌شه‌می په‌ر‌له‌مانی كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .... هەر سەركەوتوو بن.
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK