میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، رێکەوتى 24 / 8 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز مام خدر روسى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان کرد، بەبۆنەى 29 بیست و نۆیەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و، هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى بیست و نۆیەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK-ى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDK-ى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.