میدیا- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێکەوتی 2024-8-21، له بارەگای مەكتەبی ساسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی کوردستان YNDK لە شاری هەولێر بە ئادەبوونى بەڕێز (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هاوپه‌یمانی سه‌رده‌م) و هه‌ر یه‌ك له‌كاندیده‌كان ( سه‌ردار خدر عومه‌ر سارمه‌می و محه‌مه‌د زاهیر حاجی كاوێس هه‌ركی) كه كاندیدی (YNDK )ن له‌بازنه‌ی هه‌ولێری هاوپه‌یمانی سه‌رده‌م کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پرۆسەى هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان كرا، كه‌وا بڕیاره له 20/10/2024 ئه‌نجامبدرێ، بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەگەر و پێشهاتەکان و جەختیان له‌سه‌ر كاركردن بۆ پاكی و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
سەبارەت به ئاماده‌كارییه‌كانی هاوپه‌یمانی سه‌رده‌م و كاندیده‌كانی بازنه‌ی هه‌ولێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK هه‌ریه‌ك له به‌رێزان (شاكر هاشم و سه‌ردار سارمه‌می و محه‌مه‌د هه‌ركی) كه به‌ربژێرن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، باسیان لە چۆنیەتى خۆئامادەکردن و چاودێری سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و دانانی به‌رنامه‌ی سەرخستنى كاندیده‌كان كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن و تۆكمه دانرا و دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات.