بەڕێز عومەر سەید عەلى سوپاسنامەیەک ئاراستەى غەفوور مەخموورى دەکات

بەڕێز عومەر سەید عەلى سوپاسنامەیەک ئاراستەى غەفوور مەخموورى دەکات
میدیا - هەولێر:
بەڕێز عومەر سەید عەلى ، لە وەڵامى پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو (نازەنین عەبابەکر کەریم دەربەندى) هاوژینى بەڕێزیان، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى غەفوور مەخمورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :
بەڕێز غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
بەپێزانینێکى زۆرەوە پرسەنامەتان بە بۆنەى کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو (نازەنین عەبابەکر کەریم دەربەندى)ى هاوسەرم لە کۆست و ناخۆشیى کەمکردینەوەو سەبوورى و ئارامیى و دڵنەوایى پێبەخشین، زۆر سوپاستان دەکەم. پرسەو هاوخەمیتان مایەى دڵنەواییمان بوو.
هیودارین ئێوەش دووربن لە هەموو ناخۆشییەک.
لەگەڵ رێزى براتان
عومەر سەید عەلى
10ى ئابى 2024