میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، رێکەوتى 14 / 8 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز جەبار میرزا رۆستەمى سکرتێرى پارتى نەتەوەیى کوردستان کرد، بەبۆنەى 28 بیست و هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى نەتەوەیى کوردستان و، هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى بیست و هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى نەتەوەیى کوردستان ، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتیى پارتى نەتەوەیى کوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێرى پارتى نەتەوەیى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە پارتى نەتەوەیى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.