میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، رێکەوتى 14 / 8 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز عەبدوڵڵا نازەنینى سکرتێرى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان کرد، بەبۆنەى 31 سی و یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان و، هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى 31 سی و یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتیى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێرى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.