مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKساڵیادی دامەزراندنی حزبی رزگاریی كوردستان پیرۆز دەكات

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (32)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی رزگاريی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی رزگاریی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(32)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبه‌كه‌تان (حزبی رزگاریی كوردستان) بەناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: حزبه‌كه‌تان (حزبی رزگاریی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووە و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نەتەوەكەمان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ  ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .

   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                                                                          

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

15/8/2024ی زایینی