میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 13 / 8 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بارەگاى سەرۆکایەتیى ئەرکانى فرقەى یەک-ی كردو لەدیدارێكدا وێڕاى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى سەرۆکى ئەرکانى فرقە باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بە یاوەرى هەڤاڵ قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK ، سەردانی بارەگاى سەرۆکایەتیى ئەرکانى فرقەى یەک-ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەیان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (عەمید روکن سرود ساڵح عەبدولکەریم مەخموورى سەرۆکى ئەرکانى فرقەى یەک و پلەدارانى سەرۆکایەتیى ئەرکانى فرقەى یەک)ەوە پێشوازیكران, لەدیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى کردنەوەى دەستبەکاربوونى لە بەڕێز (عەمید روکن سرود ساڵح عەبدولکەریم سەرۆکى ئەرکانى فرقەى یەک) و هاوکارانى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.