مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەكات

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (31)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ..

    بەبۆنەی(31)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەكەتان (بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان : بزووتنەوەكەتان (بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان) هەمیشە چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و دیموكراتیخوازان و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی شه‌شه‌می په‌ر‌له‌مانی كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .... هەر سەركەوتوو بن.

                                لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK