میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٧ / ٨ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز (شێخ حاتەم گحێس شەمەرى) کردو، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی کۆمەڵایەتیى کوردستان و عێراق و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز (شێخ حاتەم گحێس شەمەرى و شاندى یاوەرى) و، لە دیدارەکەدا باسیان لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و ئاشتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان و عێراق و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان کرد و، جەختیان کردەوە سەر بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیرى سیاسیى لە کۆمەڵگەى کوردستان و عێراقدا.
لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.