میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25 / 7 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی حزبى رزگاری كوردستان-یان كردو، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و ئێراق و پەیوەندی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیانكرد كرد .
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (فاخیر نانەکەلی ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێر و جەلال سمایل کارگێڕی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکانی YNDK)، سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى حزبى رزگاری كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رێکار ئەحمەد سکرتێرى حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیى حزب)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرد، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسیى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.