نوێنه‌ری YNDK له‌ هۆڵه‌ندا به‌شداری ساڵیادی دامه‌زراندنی PDK-S ده‌كات

حزيران/يونيو 15, 2024

میدیا- ئایندهۆڤن:

به‌بۆنه‌ی (67) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا PDK-S ، رێكخراوی هۆڵه‌ندا له‌ ئایندهۆڤن، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-6-2024  ئاهه‌نگێكی به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانی و هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ک له‌ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تی کورد و بیانی و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌ ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا ساز كرد.

مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ‌ئه‌وروپا، به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرد و وتاری YNDKی خوێنده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك وتار و وته‌، له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌خشان و چاڵاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا و ئاهه‌نگه‌كه‌ چه‌ند کاتژمێرێكی خایاند و سه‌رکه‌وتووانه‌ کۆتایی هات.