میدیا- هه‌ولێر
ئەمڕۆ شەممە رێكه‌وتی 15ی 6ـی 2024 مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK پەیامێك بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی جەژنی قوربان بڵاوده‌كاته‌وه و پیرۆزبایی جه‌ژن ئاڕاستەی موسڵمانان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتیمانYNDK دەکات و هیوا دەخوازێت کە ئه‌م جەژنه ببێتە هانده‌رێك بۆ له یه‌ك نزیكبوونه‌وه و ته‌بایی و ئاشتی و سەقامگیری لە كوردستان و ببێته خێر و بەرەكەت بۆ خەڵكی كوردستان و به‌دیهاتنی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان .
ده‌قی پەیامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK بە بۆنەی جەژنی قوربانه‌وه:
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتیمانYNDK .
خوازیارین ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزە ببێتە خێر و بەرەکەت بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و بەدیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە وڵاتەکەمان پتەوتر بکات و ببێتە هۆی له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و بەرقەراربوونی ئاشتی و برایه‌تی و سەقامگیری لە كوردستان و عێراق و جیهاندا.
دووباره جەژنتان پیرۆز بێت و خوای گه‌وره و میهره‌بان کوردستان و خه‌ڵكه خۆڕاگر و دڵسۆزه‌كه‌ی بپارێزێت.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
15-6-2024
هه‌ولێر- باشووری كوردستان