میدیا – تایبه‌ت
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)كۆبوونەوەی خۆی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و ئه‌وروپا له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان ساز ده‌كات.
كاتژمێر (6)ی ئێواره به‌كاتی كوردستان له رێكه‌وتی 8/7/2024 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی KNKبه‌شێوه‌ی ئۆنلاین له رێگه‌ی زووم كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان تاووتوێكراو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان له دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامیده‌ده‌ن ده‌كه‌وێته خانه‌ی جینۆساید‌كردن و پێویسته به‌زووترین كات كۆتایی پێبهێنرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.شاخه‌وان خالید رایگه‌یاند: "بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان پێشێل ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد ده‌بێ،هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی دژ تاكی كورد و گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كرێ بوه‌ستێندرێت،به‌تایبه‌ت ئه‌و له‌شكركێشیه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان كۆتایی پێبهێنرێت.