په‌یامی پیرۆزبایی رۆژنامه‌ی میدیا و ئاژانسی هه‌واڵی میدیا به بۆنه‌ی (126) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و (26)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
رۆژنامه‌نووس و میدیاكار و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان....
له يادى (126) ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و (26)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنى سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان، پیرۆزبایی له خۆمان و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندكارانی كوردستان ده‌كه‌ین، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ رۆژنامه‌نووسان له كار و پیشه‌یان ده‌خوازین، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكی ميقداد ميدحه‌ت به‌درخان كه يه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)ى له دووره وڵات له قاهیره‌ی وڵاتی میسر له ساڵی 1898 چاپ و بڵاوكرده‌وه.
لەکاتێکدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بەداخەوە دۆخی میدیا لە باشووری کوردستاندا، لەسەر رێچکە و پرەنسیپی پیشەیی ناڕوات و پاشا گه‌ردانییه‌ك له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری لای هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه هه‌یه و ئیتیکی کاری رۆژنامەنووسی فەرامۆشکراوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌رك و كاری رۆژنامه‌نووسی زیاتر گرنگی پێبدرێ و رۆژنامه‌نووسان زیاتر پابه‌ندی پڕه‌نسیبه‌كانی پیشه‌یی خۆیان بن و گیانی رۆژنامه‌نووسان پارێزراو بێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێكی گرنگی ديموكراسى و ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه له هه‌موو وڵاتێك و، ده‌بێ زیاتر بره‌ویان پێبدرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌م بواره زیاتر رێكبخه‌نه‌وه و به‌ره‌و كۆنفرانسێكی پیشه‌یی و جۆری بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی رۆژنامه‌نووسان هه‌نگاو بنێت و ببێته ماڵ و كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین بره‌و به‌و بواره بده‌ین و ببینه فاكته‌رێك بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و پاراستنی گیان و ماڵی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌گشتی.
- سڵاو له‌گيانى پاكى شه‌هيد (سه‌ربه‌ست مه‌حموود) سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ميديا.
رۆژنامه‌ی میدیا
( ئاژانسی هه‌واڵی میدیا )
22ى نيسانى 2024ی زایینی