نوێنه‌ریYNDK له ‌هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات

نيسان/أبريل 28, 2024

میدیا – ئه‌مسته‌ردام

 

نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ‌شاری ئه‌مسته‌ردام له هۆڵه‌‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات.

 

ئه‌مڕۆ 28-4-2024 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ ئه‌وروپا، له‌شاری ئه‌مسته‌ردام له‌ وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته‌ كوردستانییه‌كان به‌ به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له‌ پارت و حزبەکانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی پارت و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كاركردن بۆ یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر مێنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ باره‌گای رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پارته‌ به‌شداربووه‌كان یاداشتنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌‌ كرد، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌‌ سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.