سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی كوردستان، باس له گرنگیی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی ده‌كات بۆ ئه‌مه‌ریكا و پێیوایه، ئه‌و سه‌ردانه رێگەخۆشكه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئەمریكاوه له‌گه‌ڵ سوودانی باس له گرفته‌كانی كوردستان و عێراق بكرێت و پەسنی چارەسەرییەكان بكرێت.
غه‌فوور مه‌خمووری، سکرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی كوردستان YNDK، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "سه‌ردانی ماویەك لەمەوبەری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانێكی گرنگ و پڕبه‌رهه‌م بوو، چونكه له كاتێكی زۆر هەستیار و پێویستدا بوو، ئه‌و گرفتانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بوون پێویستی به‌وه ده‌كرد، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاش گفتوگۆ بكرێت، كه ئه‌مڕۆ هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی عێراقه و كوردستانه، ئه‌مه‌ریكا له كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق هاوكاری كوردستان و عێراق بووه، بۆیه وه‌رگرتنی بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌و روانگه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان گرنگه، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر ببینێت كه گرفته‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه‌ی كاك مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و خستنه‌ڕووی ئه‌و كێشه و گرفتانه، نەخاسمە پرسی دەستكردن بە هەناردەكردنەوەی نەوت و چارەسەری كێشە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، ئه‌مڕۆ وای كرد كه ئه‌مه‌ریكاش له‌گه‌ڵ سوودانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه قسه بكات و داوای چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ش بكات.“
گوتیشی: ""ده‌بێت به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین كه‌وا گرفته‌كانمان به كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی رابگه‌یه‌نین و چاره‌سه‌رییەکانیش بخه‌ینه‌ڕوو، بێگومان كوردستان هه‌میشه بۆ گرفته‌كان چاره‌سه‌ری پێ بووه، به‌دڵنیاییه‌وه لە سه‌ردانی كاك مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا، چارەسەری گرفتەکان بۆ واشنتۆن خراونەتەڕوو، ده‌كرێت ئه‌و گرفتانه لەسەر بنەمای دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چاره‌سه‌ر بكرێن و یه‌كلا بكرێنه‌وه.“