سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە بەڕێز د. محەممەد زەهاوى دەکات

میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ٢٥ / ٣ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازیکرد لە کەسایەتیى ناسراوى شارى خانەقین بەڕێز (د. محەممەد زەهاوى) و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە کەسایەتیى ناسراوى شارى خانەقین بەڕێز (د. محەممەد زەهاوى) و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.