شاندێكی YNDK به‌شداری ۆركشۆپێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر

كاتژمێر (9)ی به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11/3/2024 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و كوردستان ۆرکشۆپێکیان له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كاندیده‌كان و مه‌رجه‌كانی خۆكاندیدكردن به‌شێوه‌ ئه‌لیكترۆنی، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ‌ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ‌به‌شداری نوێنه‌رانی  (39) پارتی سیاسی كوردستانی له‌ هۆتێل كریستال له ‌شاری هه‌ولێر  ساز كرد.

لە ۆرکشۆپەکەدا وانه‌ی فێركاری و وێنه‌ و ڤیدیۆیی ده‌رباره‌ی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و قۆناغەکانی ناو تۆمارکردن و هاوپه‌یمانی و دەنگدان پێشكه‌شكران. شایانی باسه‌ له‌م ۆركشۆپه‌ هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید و زوبیر عومه‌ر) نوێنه‌رانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان  YNDK به‌شدارییان  له‌گفتۆگۆكان كرد و وه‌ڵامی  پرسیاره‌كانیان درایه‌وه‌ و ۆركشۆپه‌ سێ كاتژمێری خایاند.